ئەمڕۆ هەینی 11\5\2018، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا لە عێراق، له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا، ئاشكرای کرد، كه زانیاری‌یان به ده‌ست گه‌یشتووه له ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئۆم ئەلقورا و غه‌زالییه‌ی شاری به‌غدا.
له ئێستادا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ڕێوشێوێنی ئه‌منی سه‌باره‌ت به هاتوچۆی كارمه‌نده‌كانی له سه‌رتاسه‌ری عێراق و به‌تایبه‌تی له شاری به‌غدا گرتووه‌ته به‌ر.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، داوای له سه‌رجه‌م هاووڵاتییه ئه‌مریكییه‌كانیش کردووە، کە بۆ ڕۆژی شه‌ممه چاوكراوه بن و خۆبه‌دوور بگرن له هاتوچۆی ناوچه گوماناوییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.