Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:14

سەڵاحەدین دەمیرتاش: ھەدەپە سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەھێنێت

5 هەزار واژۆ بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش كۆكرایەوە
کوردستان TV
100%

كەمپەینێك لە ژێر ناوی "بۆ هەڵبژاردنێكی یەكسان و بی خەوش و ئازاد، با سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكرێت" لە سەر ماڵپەڕی چەینچ دۆت ئۆرگ دەستیپێكردووە، لەماوەیەكی كەمدا توانراوە پێنج هەزار واژۆ كۆبكرێتەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 2016 دەستگیركرا، لە ئێستاشدا هەدەپە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا كاندیدی كردووە، كە بڕیارە 24ی مانگی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە زیندانی ئەدرنە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی گازەتە دوار وتی" پارتی داد وگەشەپێدان، لەم ھەڵبژاردنەدا ناتوانێت دەنگی کورد بەدەستبھێنێت".

دەمیرتاش جەختی لەوەشکردەوە کە  ھەدەپە سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەھێنێت و ئەگەر ھەدەپە بەربەستی ھەڵبژاردن تێپەرێنێت و منیش دەنگی باش وەرگرم ئەوکات ئاکەپە ماڵئاوایی دەکات. 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.