Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:23

پۆتین و ئەردۆغان پرسی کشانەوەی ئەمەریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ده‌خه‌نه‌روو

پۆتین و ئەردۆغان پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
کوردستان TV
100%

ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و پۆتین، پرسی كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا تاوتوێ كرا.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و پۆتین، بڕیاری ئەمەریكا دژ بە ئێران بە هەڵە وەسف كرا و جەخت لەوە كرایەوە كە پێویست بوو رێكاری دیپلۆماسی بگیرێتە بەر.

هەروەها "هەردوو سەرۆك نیگەرانی خۆیان لە گرژییەكانی ئەم دوایەی سوریا دەربڕیووە".

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.