Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 15:45

حه‌یاتی له‌نده‌نی: کاندیده‌کانی عێراق 4 ملیار دۆلاریان له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خه‌رج کردووه‌

كرینی یه‌ك ده‌نگ له‌ عێراق گه‌یشتۆته‌ 200 دۆلار
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌یه‌كی له‌نده‌نی رایده‌گه‌ێنێ، له‌ عێراقدا 4 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن كاندیده‌كانه‌ وه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خه‌رج كراوه‌ و كرینی یه‌ك ده‌نگیش گه‌یشتۆته‌ 200 دۆلار.

رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی له‌ راپۆرتێكیدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ راگه‌یاندووه‌: كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 4 ملیار دۆلارییان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خه‌رج كردووه‌ و كرینی یه‌ك ده‌نگیش له‌ عێراق گه‌یشتۆته‌ 200 دۆلار.

كاتژمێر ٧ی به‌یانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ به‌شداری ‌ ٢٤ ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌ستی پێكرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران نوێنه‌ری خۆیان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێرن.

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا شه‌ش هه‌زار و ٩٨٦ پاڵێوراو له‌ چوارچێوه‌ی ٨٨ قه‌واره‌ی سیاسییدا خۆیان كاندیدكردووه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ٣٢٩ كورسی په‌رله‌مانی عێراق.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.