له‌باره‌ی كێشه‌ی چه‌ند ئامێریكی ده‌نگدانی ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی ده‌نگدان له سه‌رانسه‌ر عێراق كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق روونكردنه‌وه ده‌دات.
موعته‌مه‌د موسه‌وی ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و كێشه و ئاریشانه‌ی كه له كاتی ده‌نگدان روویانداوه زۆر كه‌من و به‌وشێوه‌یه نین كه له میدیاكان و راگه‌یاندنه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه و كۆمسیۆن تیمی چاككردنه‌وه‌یان هه‌یه له سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان و تاوه‌كو له كاتی روودانی هه‌ر حاڵه‌تێك به‌زوویی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له كاتێكدایه كه له چه‌ندین بنكه‌ی ده‌نگدانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كێشه له ئامێره‌كانی ده‌نگدان درووستبووه‌و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له وێستگه و بنكه‌كان درووست ببێت و پڕۆسه‌كه به خێرایی به‌ڕێوه‌نه‌چێت.
شایه‌نی باسه بۆ یه‌كه‌م جاره هه‌ڵبژاردنی گشتی له عێراق به ئامێری ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجام ده‌درێت و له ده‌نگدانی تایبه‌تیشدا رۆژی 10/5/2018 چه‌ندین گرفت هه‌بوون و ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگده‌ران نه‌یانتوانی له كاتی خۆیدا ده‌نگ بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.