Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 15:37

کۆمسیۆن: ناتوانرێت کاتی ده‌نگدان درێژ بکرێته‌وه‌

ئامێره‌كانی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی تا ئه‌و كاته‌ی بۆی دیاریكراوه‌ كار ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆسه‌كان له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایده‌گه‌ێنێ، ناتوانرێت كاتی ده‌نگدانی گشتی بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، درێژ بكرێته‌وه‌.

سه‌فا جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆسه‌كان له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌: ئامێره‌كانی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی تا ئه‌و كاته‌ی بۆی دیاریكراوه‌ كار ده‌كات واتا ئامێره‌كه‌ له‌ كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی تا كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ كار ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌، ناتوانرێت كاتی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، درێژ بكرێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.