Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 15:38

له‌ نه‌جه‌ف شه‌ڕ له‌ نێوان لایه‌نگرانی سه‌در و لایه‌نگرانی عه‌بادی روویدا

له‌ ناوه‌ندێكی ده‌نگدان له‌ ناحیه‌ی عه‌باسی
کوردستان TV
100%

له‌ بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان شه‌ڕ له‌ نێوان لایه‌نگرانی سه‌در و لایه‌نگرانی عه‌بادی روویدا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: له‌ میانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر به‌ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له‌ ناوه‌ندێكی ده‌نگدان له‌ ناحیه‌ی عه‌باسی له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف باشووری عێراق ، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان لایه‌نگرانی سه‌در و لایه‌نگرانی سه‌رۆكوه‌زیران، حه‌یده‌ر عه‌بادی روویداوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ به‌ هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ده‌نگدانه‌كه‌، ناوه‌نده‌كه‌ی داخستبوو، به‌ڵام دوای كاتژمێرێك له‌ رووداوه‌كه‌، دووباره‌ بنكه‌كه‌ كرایه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.