Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:15

ماکرۆن بۆ تره‌مپ: زۆر نیگه‌رانم ده‌رباره‌ى گرژى له‌ ڕۆَژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست

ئه‌مریكا ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ ڕێككه‌وتنى ناوه‌كى ئێران ڕاگه‌یاند
کوردستان TV
100%

به‌ پێى هه‌واڵێكى سى بى ئیسى ئه‌مریكى، ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا دوێنێ َشه‌ممه‌ 12ى ئایارى 2018، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌نجام دا و رایگه‌یاند: نیگه‌رانم ده‌ربرى گرژى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ دواى بڕیاردانى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى 2015ى نێوان وڵاته‌ زڵهێزه‌كان و ئێران، هه‌روه‌ها ماكرۆن خه‌مى خۆى ده‌ربریوه‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌قامگێرى له‌ ناوچه‌كه‌.

هاوكات ماكرۆن و تره‌مپ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌لفۆنیه‌كه‌دا باسی كێشه‌ى بازرگانی و هه‌وڵى وڵاتانى ئه‌وروپیی بۆ ڕزگار كردنى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران كردووه‌ كه‌ له‌ چوارچیوه‌ى ڕێكه‌تنى 2015 نێوان زڵهێزه‌كان و ئێران دا واژو كرابوو، ماكرۆن بۆ سى بى ئیسى وتووه‌: ده‌رباره‌ى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ مه‌ترسیێكى گه‌وره‌ به‌جێ ده‌هێڵێت.

چى ئاماژه‌یه‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانى به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌ڵێنیاندا بمێننه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران دواى ئه‌وه‌ى ترمپ بڕیارى كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى دا له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌.

سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو 8ى ئایارى 2018، كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ ڕێككه‌وتنى ناوه‌كى ئێران ڕاگه‌یاند كه‌ ساڵى 2015 واژو كرابوو له‌ نێوان وڵاته‌ زلهێزه‌كان هه‌ریه‌ك له‌ ( فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، چین، روسایا و ئه‌مریكا ) له‌گه‌ڵ ئێران، به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ڕێگر نه‌بووه‌ له‌ چالاكى و ده‌ستێوه‌ردانى ئێران بۆ ناوچه‌كه‌.

وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.