به‌پێى ده‌ره‌نجامه به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق لیستى ده‌وڵه‌تى قانون به‌سه‌رۆكایه‌تى نورى مالیكى سه‌رۆكى حزبى ده‌عوه دیارترین ئه‌و لیستانه‌ن كه توشی شكستهاتوون.
به‌پێى راپۆرتێك كه كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌پاش لیسته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران و موقته‌دا سه‌در و لیستى فه‌تحى حه‌شدی شه‌عبی، لیستى ده‌وڵه‌تى قانون له پله‌ى چواره‌مدا دێت كه ئه‌وه‌ش به شكست بۆ ئه‌و لیسته هه‌ژمارده‌كرێت.
ئه‌وه یه‌كه‌م جاره نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى عێراق رووبه‌ڕووى شكستێكى له‌وجۆره ببێته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌وپێیه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2009ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراقدا له نۆ پارێزگاى عێراقدا لیستى یه‌كه‌م بوو، له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانى تریشدا له‌پله‌ى یه‌كه‌م یان دووه‌مدا بووه.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ى ئه‌م مانگه‌ى په‌رله‌مانى عێراقدا له كۆى 24 ملیۆن ده‌نگده‌ر 11 ملیۆن كه‌س ده‌نگیداوه كه رێژه‌كه‌ى به‌شداری كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ 44% له‌كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشتردا رێژه‌كه زیاتر بوون.
مه‌ناف موسه‌وى، لێكۆڵه‌رى عێراقى به ئاژانسى ئاسیۆشیه‌تد پرێسی وتووه كه‌مى رێژه‌ى به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا په‌یوه‌ندى به خراپى ئیداره‌دانى حكومه‌ته‌كانى رابردووه‌وه هه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.