لیستی ئیئتلافى وه‌ته‌نییه کە ئه‌یاد عه‌لاوى کە ئێستا جێگرى سه‌ركۆمارى عێراقە سەرۆکایەتی دەکات، داوای هەڵوەشاندنەوەی هه‌ڵبژاردنه‌كان دەکات و پێشنیادەکات حكومه‌تێكى كاربه‌ڕێكه‌ر پێكبهێنرێت.
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نیشتمانی، داوا ده‌كات، ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و كاتێك هه‌لومه‌رجێكی گونجاو ره‌خسا ئه‌وكاته دووباره بكرێته‌وه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 13/5/2018 عه‌لاوی وێڕای داخوازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتوویه‌تی: با حكومه‌تی ئێستای عێراق وه‌ك حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر بمێنێته‌وه تا كاتێك زه‌مینه‌ی له‌باره بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ڕه‌خسێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌لاوی ده‌ڵێت گه‌لی عێراق نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن بكات، كرده‌ی توندوتیژ و ساخته‌كاری و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و كڕینی ده‌نگ و قۆستنه‌وه‌ی بارودۆخی ئاواره‌كان رێگربوون له هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێ كێشه.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی رێككاره ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی كۆمیسیۆن به لێڵ و ناڕوون ناوده‌بات و ده‌ڵێت: له كاتێكدا هاووڵاتیان هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتر به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌نگیانداوه و سیستمی ئه‌لیكترۆنی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پێنراوه بێ ئه‌وه‌ی خواستی خۆیانی له‌سه‌ر بێت. جگه له‌وه‌ی حكومه‌تێكی لاواز هه‌یه و هیچ چانسێكی متمانه‌پێكردنیشی نه‌ماوه.
رۆژی شەممە 12ی ئایار، پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لە پاش پرۆسەکەو بڵاوکردنەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان چەند لایەنێکی کوردی و عێڕاقی ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر ئەنجامەکان دەربڕی و رایانگەیاند، کە ساختەکارییەکی زۆر لە پرۆسەکەدا کراوەو ئەنجامەکان ئاڵوگۆڕ کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.