كۆمسیۆن رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له تۆمارى ده‌نگده‌ران له ده‌ره‌وه‌ى وڵات دزراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/ 5/ 2018 ، ئاشكراى كرد، ژماره‌یه‌ك له تۆمارى ده‌نگده‌ران له ده‌ره‌وه‌ى وڵات دزراون، ڕوونیشی كرده‌وه، كه به‌و هۆیه‌وه جیاكردنه‌وه و ژماردنى ده‌نگه‌كان، دوا كه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕای گه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له تۆمارى ده‌نگده‌ران له ده‌ره‌وه‌ى عێراق، دزراون، ئه‌وه‌ش واى كردووه ئه‌نجامه‌كانى جیاكردنه‌وه و ژماردنى ده‌نگه‌كان له‌ده‌نگدانى تایبه‌تی ئه‌وانه‌ى له 10/ 5/ 2018 له‌ده‌ره‌وه ده‌نگیان داوه، په‌كی بكه‌وێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه كۆمسیۆنه‌كه‌یان به‌دواى ئه‌و تۆمارانه‌وه‌یه و له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێری تردا ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه، گوتیشی: ڕاگرتنى پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه و ژماردنى ده‌نگه‌كان په‌یوه‌سته به‌و ڕووداوه‌وه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه و ژماردنى ده‌نگه‌كان له ده‌ره‌وه، به‌ده‌ست ده‌كرێت و چاودێران ئاماده‌ى پرۆسه‌كه‌ن بۆیه بوارى هیچ ده‌ستكاری و ساخته‌كردنێكى تێدا نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.