Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:57

هندستان نوێترین مۆبایل ده‌خاته‌ بازار

به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.1.1. كار ده‌كات
کوردستان TV
100%

 به‌ دیزاین و خێراییه‌كی زۆره‌وه‌ كۆمپانیای كوربوون له‌ وڵاتی هیندستان نوێترین مۆبایلی له‌ ژێر ناوی " frames s9 " دروستكردوو خستیه‌ بازاره‌وه‌ .

له‌ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری " gadgets " هاتووه‌ ، بۆ ساڵی 2018 كۆمپانیای كوربوونی هیندی مۆبایلێكی نوێی به‌ ناوی " frames s9" دروستكردووه‌ ، كه‌ خێراییه‌كی زۆر و شێوازێكی زۆر جوانی هه‌یه‌ و بووه‌ته‌ جێگای سه‌رنجی خه‌ڵك .

ئه‌م مۆبایله‌ تازه‌یه‌ پاترییه‌كی 2900 میلی ئه‌مپێری له‌ سه‌ره‌ و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزیشی هه‌یه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 280 ، هه‌ره‌ها كامیرایه‌كی به‌ هێزی بۆ دانراوه‌ كه‌ كامیراكه‌ی پێشه‌وه‌ی 8 مێگا پێكسله‌ و كامیرای دواوه‌ی 13 مێگا پێكسله‌ .

رامی ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ 4 گێگا بایته‌ و میمۆری ناوه‌كی له‌ 16 گیگابایته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و ده‌گاته‌ 64 گێگابایت ، له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌وانه‌شدا به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.1.1. كار ده‌كات .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.