برێت مەكگۆرك، نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ سەلیم جبوری، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبۆوە و رایگەیاند، پێویستە حكوومەتێك لە عێراق پێكبهێنرێت كە توانای هەبێت بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگرێت.
لە بەیاننامەكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاتووە كە برێت مەكگۆرك دوێنێ یەكشەممە بەسەردانێكی پێشتر رانەگەیەنراو گەیشتۆتە بەغدا و رایگەیاندووە، كە ئەمەریكا سوورە لەسەر ئەوەی لە هاوكاریكردنی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام بێت و بە هاوبەشی كار بكەن لە پێناو هێوركردنەوە و سەقامگیری رەوشەكە و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.