Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 17:33

باڵیۆزى به‌ریتانیا په‌یامێکى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق بڵاوکرده‌وه‌

جۆن ویلكس باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق
باڵیۆزى به‌ریتانیا په‌یامێكى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 13ى ئایارى 2018، جۆن ویلكس باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق له‌ تویتێكدا له‌ په‌ڕه‌ى ره‌سمى كونسوڵخانه‌ى به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر په‌یامێكى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و تیادا نووسیویه‌تى : شتێكى باشه‌ كه‌ هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق ده‌نگیان دا له‌ ته‌واوى ووڵات. 

جۆن ویلكس له‌ نووسینه‌كه‌یدا وتوویه‌تى: پێویسته‌ سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان گوێ له‌ په‌یامه‌كانی خه‌ڵك بگرن كه‌ ناردیان ( به‌و خه‌ڵكانه‌شى كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ مانه‌وه‌ )، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ كاركردن بۆ حكومه‌تێكى گشتگیر كه‌ بگه‌یه‌نرێته‌ هه‌موو عێراقیه‌كان.

جێی ئاماژه‌یه‌ كاتژمێر 7ى به‌یانى ڕۆژى شه‌ممه‌ 12ى ئایارى 2018، له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراق و هه‌ریمى كوردستان پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوینه‌رانى عێراق ده‌ستیپێكرد و تیایدا زیاتر له‌ 24 ملیۆن كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌بووه‌ و له‌ هه‌رێمى كوردستان سێ ملیۆن و 144 هه‌زار و 730 ده‌نگده‌ر هه‌بوون و 25 قه‌واره‌ به‌شداربوون له‌ چوارچێوه‌ى 19 حزب و چوار هاوپه‌یمانى و دوو كاندیدى تاك، هاوكات 357 كاندید له‌ ڕه‌گه‌زى نێر و 146 كاندید له‌ ڕه‌گه‌زى مێ كێبركێیان له‌سه‌ر 46 كورسى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد.  
 

وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.