Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 17:45

غه‌زوان حامید: حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستکاری ده‌نگه‌کانی شه‌به‌کی کردووه‌

بریكاره‌كانی ئێمه‌یان له ‌بنكه‌كان كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كانیشیان به ‌ئێمه‌ و بریكاره‌كان نه‌دا
غه‌زوان حامید
کوردستان TV
100%

سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ خه‌ڵك و رێگریكردن له ‌بریكارانیان له ‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا، حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستكاری ئه‌نجامی ده‌نگدانیان كردووه‌ .

غه‌زوان حامید، كاندیدی كۆتای شه‌به‌ك له ‌لیستی ته‌یار ئه‌حرار شه‌به‌ك له‌ مووسڵ دەڵێ: حه‌شدی شه‌عبی له‌ مووسڵ ته‌زویرێكی زۆریان كرد و به جلی مه‌ده‌نییەوە له‌ناو بنكه‌كانی ده‌نگدان هه‌ڕه‌شه‌یان له ‌خه‌ڵك ده‌كرد کە نابێ ده‌نگ به‌ ئەحرار شەبەک بده‌ن.

هه‌روه‌ها جەختی کردەوە كه‌ هادی عامری كاندیدێكی هه‌بوو و حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌و كاریان ده‌كرد و بریكاره‌كانی ئێمه‌یان له ‌بنكه‌كان كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كانیشیان به ‌ئێمه‌ و بریكاره‌كان نه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌وێ ده‌سته‌ڵاتدار بوون و ئێمه‌ش بێده‌سته‌ڵات.

غه‌زوان حامید راشیگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ساخته‌كاری و رێگریكردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ كوردانی شه‌به‌ك، ده‌ستكاریی ئه‌نجامه‌كانیشیان كردووه‌ و شه‌ش هه‌زار ده‌نگمان زیاتر به ‌ده‌ست هێناوه‌. بەڵام ئه‌وان دەڵێن گوایە زیاتر له ‌13 هه‌زار ده‌نگیان هێناوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه‌ و قبووڵكراویش نییه‌، بۆیه‌ رازی نابین و سكاڵاشمان له ‌كۆمسیۆن تۆمار كردووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.