Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 17:46

نورى مالیکى دووچارى شکستى گه‌وره‌ ده‌بێت و په‌نا بۆ سکاڵا ده‌بات

سكاڵا له‌كۆمسیۆن و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تۆمار ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%


لیسته‌كه‌ى نوری مالیكى له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌شاره‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق دووچارى شكستى گه‌وره‌ ده‌بێت ، به‌جۆرێك ئه‌و لیسته‌ له‌به‌رامبه‌ر لیسته‌كه‌ى عه‌بادى و موقته‌دا سه‌در له‌ڕكابه‌ریش دووره‌ لێیان به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر . 
هیشام روکابی وتەبێژی نوسینگەی نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاندوه‌، ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا سکاڵامان پێشکەش به‌ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان  كردووه‌ لەبارەی ئەنجامی دەنگدانەوە و  ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئەنجامەکان لە ئاست چاوەڕوانی ئێمەدا نەبووە كه‌به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نگ بهێنێن كه‌ڕێژه‌یه‌كى كه‌مه‌ و دوورین له‌ڕكابه‌رى و براوه‌ بوونمان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.

 وتەبێژی نوسینگەی نوری مالکی ڕاشیگه‌یاندووه‌  ئەنجامەکان له‌ هەڵبژاردن لە ئاست چاوەڕوانی ئێمە نەبووە كه‌به‌م جۆڕه‌ ده‌نگ بهێنێن له‌م ڕێژه‌یه‌ كه‌له‌ئاست ئێمه‌دا نیه‌ بۆیه‌ سکاڵا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆن تۆمارمان كردووه‌ لەبەرامبەر ئەو تەزویرانەی کە ئەنجامدراون  له‌شاره‌كانى عێراق له‌بنكه‌كان ئه‌نجام دراون به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رز و له‌به‌رژه‌وه‌ندى چه‌ند لایه‌نێك 


شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.