Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 17:27

لیسته‌که‌ی موقته‌دا سه‌در که‌وته‌ پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن

له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ئاستی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئه‌و لیسته‌ی موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پشتیوانیی لێكردووه‌ و ناوی لیستی " سائرون "ـه‌ له‌ ئاست به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی ده‌نگه‌كاندا له‌ پێشه‌وه‌ی لیسته‌كانی دیكه‌یه‌ و لیستی فه‌رمانده‌ی میلیشیاكانی ژێر باڵی ئێرانیش دووه‌مه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كان تا ئێستا لیسته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌ 4 پارێزگا له‌و 10 پارێزگایه‌ی كه‌ ده‌نگه‌كانی تێدا ژمێردراوه‌، وه‌ له‌ناویشیاندا له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ئاستی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌ و لیسته‌كه‌ی هادی عامڕی فه‌رمانده‌ سوپای به‌در كه‌ به‌ لیستی هاوپه‌مانیی فه‌تح ناسراوه‌ پله‌ی دووه‌می هه‌یه‌.

به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م دوو لیسته‌ی ناویان هێنرا، لیسته‌كه‌ی پشتیوانیكراو له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌ به‌ هاوپه‌یمانیی سه‌ركه‌وتن (نصر) ناسراوه‌، تا ئێستا له‌ هیچكام له‌و پارێزگایانه‌ی كه‌ ده‌نگه‌كانی تێدا ژمێردراوه‌ پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ و ئه‌وه‌ش وه‌ك ناكامییه‌ك بۆ لیسته‌كه‌ی ئه‌و هه‌ژمار ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها لیسته‌ی وه‌ته‌نیه‌ی ئه‌یاد عه‌لاویش تا ئه‌م ساته‌ پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێناوه‌.


سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.