رۆژ پێنج شه‌ممه 10ی ئایار، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، له میانی ده‌نگدانی تایبه‌تدا، پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر ده‌نگدانی تایبه‌ت روویداوه، هه‌ڕه‌شه‌ی موچه بڕیان لێكراوه.
كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له میانی ده‌نگدانی تایبه‌تدا، پێشێلكاریی روویداوه، له‌وانه كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ژێر فشاردا ده‌نگیان داوه.
له راپۆرتێكدا كه له پرێس كۆنفرانسێكدا له‌لایه‌ن فازڵ غه‌راوی وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق، خوێنرایه‌وه هاتووه كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ چاودێری هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه و پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی له‌گه‌ڵ هه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه.
فازڵ غه‌راوی ئاماژه‌ی بهوهكردوه، به‌پێی ئه‌وه‌ی كه تێبینیكراوه، ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ژێر فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌ی پێنه‌دانی مووچه‌كانیان، ده‌نگیان داوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له میانی پڕۆسه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئامێره‌كانی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی لهكاركهوتبوون.
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ تیشكی خستۆته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاواره‌كانی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كان له ده‌نگدان بێبه‌شبوون به هۆی ئه‌وه‌ی ناویان نه‌بووه له تۆماره‌كانی تایبه‌ت به ئاواره‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.