Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 01:58

به‌کار هێنانی کاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ برژاندن خۆراک مه‌ترسی داره‌

ده‌بێته‌ هۆی تووشبون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و داخورانی ئێسك
کوردستان TV
100%

دیاره‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ زۆر شوێن ده‌بینین كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم به‌كادێت بۆ برژاندنی خۆراك له‌ناو فڕن دا به‌ تایبه‌تی ماسی گۆشت و مریشك و ته‌ماته‌ و په‌تاته‌ كه‌ ئه‌مه‌ش زیان به‌ ته‌ندروستی مان ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و ئه‌له‌منیۆمه‌ی به‌كاردێت كوالیتی نی یه‌ و له‌به‌ر گرانی ئه‌له‌منیۆم به‌شی زۆری له‌ موادی نایلۆن تێكه‌ڵ ده‌كرێت و به‌ناوی ئه‌له‌منیۆم ده‌فرۆشرێت .

به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ چێشت لێنان به‌ فره‌وانی به‌كارده‌هێنرێت شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن ده‌سبه‌جێ بوه‌ستن له‌ به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم و دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ زیانی زۆر گه‌وره‌یان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.توێژینه‌وه‌كان هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌، كه‌ كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم كاتێك خواردنه‌كانی پێ ده‌پێچرێ و ده‌خرێته‌ ناو فڕنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز ئه‌له‌منیۆم ده‌ست به‌ توانه‌وه‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌بێ و گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كات.

زۆربوونی ئه‌له‌منیۆم له‌ جه‌سته‌ ده‌بێته‌ هۆی تووشبون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و داخورانی ئێسك و به‌ خێرایی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ناو ده‌بات، گرفتی گه‌وره‌ بۆ گورچیله‌ و مێشك و ڕژێنی ده‌ره‌قی و جگه‌ر دروست ده‌كات و كۆئه‌ندامی ده‌مار تێك ده‌دا ،

به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ برژاندنی ته‌ماته‌ و لیمۆ و په‌تاته‌ و ڕووه‌كه‌كان زیانه‌كانی دوو هێنده‌ مه‌ترسیدارتر ده‌بن، بۆیه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێویسته‌ له‌ به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ دروست كردنی خواردن دوور بكه‌ونه‌وه‌.

 سه‌رچاوه‌/ له‌شكر حمید ئه‌ندازیاری خۆراك

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

 

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.