Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 13:32

له‌دوای ده‌ست نیشانکردنى وه‌ک راهێنه‌ری پاریس تۆماس تۆخێل ڕازی نیه‌ به‌ڕۆیشتنى نه‌یمار له‌یانه‌که‌دا

پاریس سانجێرمان بەڵێنی بە تۆخێل داوە كه‌ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌كه‌ له‌یانه‌كه‌دا بمینێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌لایه‌ن ناسر خلێفى سه‌رۆكى یانه‌ى پاریس سانجێرمان  تۆماس تۆخێل وەک راهێنەری نوێ دەستنیشان كرا

ناوبراو له‌لێدوانى بۆ ڕۆژنامه‌كانى فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌و مه‌رجه‌ ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌م وه‌رگرتووه‌ كه‌ نێیمار له‌یانه‌كه‌دا بمینێته‌وه‌ و ڕووناكه‌ته‌ هیچ یانه‌كه‌ی دیكه‌ ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داوایه‌ى تۆماس ، سه‌رۆكى  پاریس سانجێرمان بەڵێنی بە تۆخێل داوە كه‌ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌كه‌ له‌یانه‌كه‌دا بمینێته‌وه‌ .

نێیمار ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى و یاریزانى پاریس سانجێرمان له‌دوای ئه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى له‌م وه‌رزه‌ له‌چامپیۆنس لیگ نه‌یتوانى ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوى خوله‌كه‌ بكات ، تا ببێت به‌ده‌رگایه‌ك بۆى له‌ڕكابه‌رى دابێت بۆ باشترینى جیهان هاوشانى ڕۆناڵدۆ و میسى ، بۆیه‌ كه‌پاریس كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌قۆناغێك كه‌لێى چاوه‌ڕوان نه‌كرا ماڵئاوایی بكات له‌چامپیۆنس لیگ ، ئه‌مه‌ وای له‌نێیمار كرد ڕایبگه‌یه‌نێت له‌هاوینه‌ ڕیزه‌كانى یانه‌ جێبێڵێت و ڕۆژنامه‌كانیش نزیكترین یانه‌ كه‌له‌ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌كه‌ نزیك بێت ڕیال مه‌درید بووه‌ كه‌نێیمار په‌یوه‌ندى پێوه‌ بكات 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.