Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:18

گۆران ئه‌لبوومێکی تازه‌ به‌رهه‌مده‌هێنێت

ساڵی 2007 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی به‌رهه‌مهێناوه‌
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی كورد " گۆران نووری " له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی دووه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی خۆیه‌تی كه‌ له‌ 10 تراك پێكهاتووه‌ و گۆرانی " ماچ " یه‌كێكه‌ له‌ تراكه‌كانی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌ .

جگه‌ له‌ كاری ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی " گۆران " خه‌ریكی  ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی هونه‌رییه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك له‌ ژێر ناو " به‌نده‌ی خۆشه‌ویستی " كه‌ بریاره‌ له‌ له‌ مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا بڵاویبكاته‌وه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ساڵی 2006 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و هه‌ر له‌م ساڵه‌دا  یه‌كه‌م  گۆرانی خۆی به‌ ناوی " بۆ كوێ ده‌رۆی " بڵاوكردووه‌ و له‌ ساڵی دواتر كلیپی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كرد ،له‌ ساڵی 2007 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ له‌ 8 تراكی گۆرانی پێكهاتبوو .

جێ ی باسه‌ دوایین به‌رهه‌می " گۆران نووری " گۆرانییه‌ك بوو به‌ ناوی " ماچ " ،كه‌ تاكه‌ گۆرانی كوردی بوو له‌ كه‌ناڵی یوتیوب بڵاوكرایه‌وه‌ . 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.