له میانی گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هێزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌رەوه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: به پشت به‌ستنمان به راپۆرته‌كانی رێكخراوه مه‌ده‌نیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌ڵبژاردنێكی متمانه‌پێكراو له عێراق ئه‌نجام دراوه.
هێزه‌رت ناوێرت هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئاگاداری هه‌واڵه ساخته‌كارییه‌كانین كه‌له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراون و له ئێستاشدا كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌یان لێوده‌كات،به‌ڵام به پشت به‌ستنمان به راپۆرته‌كانی رێكخراوه مه‌ده‌نیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌ڵبژاردنێكی متمانه‌پێكراو له عێراق ئه‌نجام دراوه.
ناوێرت جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بایخ پێدانه ئه‌وه‌یه‌كه خه‌ڵكی عێراق له‌و پرۆسه دیموكراسییه‌دا به‌شدارییان كرد.
له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی سائیرن به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هاوكات به له‌به‌ر‌چاو گرتنی هه‌ڵوێسته توونده‌كانی ناوبراو له دژی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد و رایگه‌یاند: ئێمه ئاگاداری رابردوو و هه‌ڵوێسته‌كانی مه‌قته‌دا سه‌ردین و جه‌ختیشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی نوێی عێراق، حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانی ده‌بێت.
هاوكات نیگه‌رانی خۆی بۆ هه‌ژموونگه‌رایی ئێران له عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه و چوونی قاسم سوله‌یمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بۆ به‌غدا رایگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.