یەکێتیی تۆپی پی ئینگلیزی پێپ گواردیۆلای ئیسپانی راهێنەری یانهى مانچستهر سیتی بە باشترین راهێنەری خولی ئینگلیزی دەست نیشان کرد بۆ وەرزی 2017-2018 . پێپ لەگەڵ مان ستی لهم وهرزهدا توانی ببنە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی . گواردیۆلا 38 یاری خولی ئینگلیزی ئەنجامداوە لە 32 یاریدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە لە 4 یاریشدا یەکسان بووه و لە 2 یاریشدا دووچاری شکست هاتووە .
پیپ بوو بە یەکەم راهێنەر لە وەرزێک دا 100 خاڵ بۆ یانەکەی کۆبکاتەوە . لە کۆی ئەو 38 یاریەی لە خولی ئینگلیزی ئەنجامیداوە کورانی گواردیۆلا 106 گۆڵیان تۆمارکردوە .
پێپ لەساڵی 2016 پەیوەندی بە یانەی مان ستی کردووه دوو نازناوی بۆ یانە ئینگلیزیەکە بەدەست هێناوە خولی ئینگلیزی وەرزی 2017-2018 و جامی کارەبۆکەپ . گواردیۆلا پێشتر راهێنەرایهتی هەریەک لە یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی و بایەرمیونشنى ئەڵمانی کردووه .
كامهران زێتى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.