Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:22

به‌ ڤیدیۆ.. دینا گۆرانییه‌کی ئایینی بڵاوکرده‌وه‌

له‌ ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورده‌،
کوردستان TV
100%

دینای گۆرانیبێژ ، به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، له‌ ڕێی هه‌ژماره‌كانی خۆیه‌وه‌  گۆرانی "طلع البدر علینا" بڵاو كرده‌وه‌.

شایانی باسه‌ گۆرانییه‌كه‌ی دینا به‌ ناوی "طلع البدر علینا"یه‌ كه‌ له‌ ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورده‌، هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی لبنانی "فادی حه‌داد" كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌.

دینا گۆرانیبێژێكی تازه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ و نوێترین قوتابیی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناسراوی كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و كلیپی گۆرانییه‌، به‌م دواییانه‌ش ئه‌لبوومێكی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ "شای وڵات" ئه‌لبوومه‌كه‌یه‌تی‌، ئاماده‌كردن و ئاوازی ته‌واوی گۆرانییه‌كانی هی هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌، له‌ هه‌شت تراكی گۆرانی به‌ ناوه‌كانی خۆشه‌ویستم، شای وڵات، یا زین، دروود، مه‌گه‌ڕێوه‌، منت بیر چووه‌ته‌وه‌، تێنه‌گه‌یشتم و خۆشه‌ویستی گه‌ل پێك دێت.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.