Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:23

نەتانیاهۆ: ئه‌ردۆغان دەستی بە خوێنی کورد سوورە

گرژییه‌كانى نێوان ئیسرائیل و توركیا په‌ره‌ده‌سه‌نن
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ جارێكى تر، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "توویتەر"ەوە وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە و گوتی" ئه‌ردۆغان لە تورکیا و سووریادا دەستی بە خوێنی ژمارەیەکی زۆرى کورد سوورە، بۆیه‌ دوایین کەسە وانەی رەوشتی جەنگ بە ئێمە بڵێتەوە''. 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەشڵێت" ئەردۆغان یەکێکە لە پشتیوانە هەرە گەورەکانی حەماس. بێگومان خۆی بە باشترین شێوە لە مانای تیرۆر و کۆمەڵکوژی تێدەگات. پێشنیازدەکەم وانەی ئەخلاقی بە ئێمە نەڵێت''.

دوای ئەوەی بە فەرمی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم - قودس گواسترایەوە، فەڵەستینییەکان ناڕەزاییان دەربڕی و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. دەوڵەتی ئیسرائیلیش بەرپەرچی دانەوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 60 فەڵەستینی کوژراون.

بڕیارەکەی ترەمپ ناڕەزایی فراوانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئیسلامی لێکەوتەوە، بەڵام رێکارەکانی تورکیا تووندتر بوون، باڵیۆزی ئیسرائیلی لە ئەنقەرە و کونسوڵی ئەو وڵاتەشی لە ئیستەنبوڵ دەرکرد. هەروەها باڵیۆزی وڵاتەکەشی لە ئیسرائیل بانگهێشتکردەوە. جگە لەو رێکارانەش، حکومەتی تورکیا سێ رۆژ ماتەمینیی نیشتمانی بۆ فەڵەستینییەکان راگەیاند.

ئەردۆغان بانگهێشتی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی وڵاتانی ئیسلامی کردووە کە رۆژی هەینی لە تورکیا بەشداری لە کۆنگرەیەکی نائاسایی بکەن. 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.