له ئاكامی هێرشێكی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، سێ پاسه‌وانی سنوور بریندار بوون.
نه‌قیب ئه‌حمه‌د دلێمی ئه‌فسه‌ری پۆلیس، رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش له سنووری سووریاوه، ھێرشیانكردووهتهوه سه‌ر ھێزێكی فه‌وجی یه‌ك له لیوای چوار سه‌ر به پاسه‌وانی سنووری عێراق له باكووری ده‌روازه‌ی قائم رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار.
هه‌روه‌ها گوتی: له میانی ھێرشه‌كه‌دا، شه‌ڕو پێكدادان له نێوان ھێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و تیرۆریستانی داعش روویداوه كه له ئاكامدا دوو تیرۆریست كوژراون و سێ پاسه‌وانی سنووریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.