نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وڵاتانی پێنج كۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران و به هۆكاری نیگه‌رانییه جیۆسیاسییه‌كانی ناوچه‌كه، ٨٠ دۆلاری تێپه‌ڕاند.
خاوی برێنت كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌ربڵاوترین به‌كارهێنانی هه‌یه، نرخی یه‌ك به‌رمیلی كاتژمێر ١٢:٤٥ی خوله‌كی ئه‌مڕۆ بۆ ٨٠ دۆلار و نۆ سه‌نت به‌رزبوویه‌وه. هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی تێكساس، به ٧٢ دۆلار و ٣١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به‌وشێوه‌یه‌ش نرخی هه‌ردوو جۆره نه‌وته‌كه له مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤ه‌وه به‌رزترین ئاستیان به خۆوه بینی.
شاره‌زایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وڵاتانی پێنج كۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران و بڕیاری سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا و روونكردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی بواری وزه، بوونه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.