یۆنامی داوای لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردووە بەزوویی دەست بەلێکۆڵینەوە بکەن لە سکاڵاکانی تایبەت بە هەڵبژاردن
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عیراق ناسراو بە (یۆنامی) داوای لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردووە بەزوویی دەست بەلێکۆڵینەوە بکەن لە سکاڵاکانی تایبەت بە هەڵبژاردن.
یان کۆبیش، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عیراق لە نوسراوێکدا رایگەیاندووە، کۆمسیۆن پێویستە بە زوویی بکەوێتەکار بۆ لێکۆڵینەوەی دەربەستانە لە هەموو سکاڵاکان بەگوێرەی پێویست، دەستکردن بە هەژمارکردنی هەندەکییانە بە دەستی لە بنکە دەستنیشانکراوەکان بەتایبەتیش لە کەرکووک.
یونامى هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ش گرنگه كه بۆ پته‌وكردنی متمانه به پرۆسه‌كه هه‌ژماركردنه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به شێوه‌یه‌كی روون ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كه گه‌ر پێویست بێت.
كوبیش راشیگه‌یاندووه‌من هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ده‌كه‌م بۆ پاراستنی ئاشتی و پابه‌ندبوون به چاره‌سه‌كردنی هه‌ر كێشه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌رێگه‌ی شێوازه یاساییه به‌ركاره‌كانه‌وه.
شایه‌نی باسه 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌چوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.