Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 21:46

مالیکی: ئه‌نجامه‌کانى هه‌لبژاردن گومانى له‌سه‌ره‌و داواى لێکۆلینه‌وه‌ ده‌که‌ین

مالیكی: پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
کوردستان TV
100%


ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی مالیكی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێت حكوومه‌تى نوێ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنێك پێكبهێنرێت كه‌ ده‌یان كێشه‌ و پێشێلكاریی و سكاڵا و گومانى له‌سه‌ره‌.

عه‌باس مووسه‌وى، گوته‌بێژى فه‌رمى ئیئتیلافه‌كه‌، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕایگه‌یاند" پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵبژاردنێك ده‌یان تانه‌ و گومانى له‌سه‌ره‌، ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌".

ڕوونی كرده‌وه‌، كه‌ له‌پێناو ڕاستكردنه‌وه‌ى دۆخى عێراق پێش ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێویسته‌ له‌سه‌ر كۆمسیۆن، یه‌كێك له‌م سێ بژارانه‌ جێبه‌جێ بكات.

گوته‌بێژه‌كه‌، گوتى: "یه‌كێك له‌ بژاره‌كان، دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنى 5%ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، یان جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنه‌وه‌ى هه‌موو سندووقه‌كان، یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و دووباره‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى نوێ".

داواشى له‌ كۆمسیۆن كرد، وردبینی ته‌واو له‌ ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌ بكات، چونكه‌ سكاڵایه‌كی زۆر تۆمار كراوه‌، داواشى له‌ ئه‌ندامانى خولى ماوه‌ ته‌واوبووى په‌رله‌مان كرد، چاره‌سه‌رى به‌په‌له‌ بۆ ئه‌و كێشانه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ كۆمسیۆن تواناى چاره‌سه‌ركردنیانى نییه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.