ئەندرێس ساموێلسۆن، وەزیری دەرەوەی دانیمارك رایگه‌یاند" چەکدارانی داعش له عێراق دەسەڵاتیان وه‌ك پێشوو نەماوە، بۆیه بریارماندا هێزه‌كانمان له عێراق پاشه‌كشێیان پێ بكه‌ن و ئه‌ركى هێزهكهنى دانیمارك بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش له عێراق كۆتایی هاتووه.
تێزانین ساڵی 2016ه‌وه دانیمارك زیاتر لە 60 سه‌ربازى تایبەتی خۆى بۆ كارى مەشق و راهێنان به هێزە عیراقییەکان ناردووته عێراق، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دانیمارك رۆلى به‌رچاوى هه‌بووه له هێرشى ئاسمانى دژبه چه‌كدارانى داعش له‌ناو خاكى عێراق و سووریادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.