Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:28

بۆ یه‌که‌مین جار له‌ مێژووی ئه‌مریکا ئافره‌تێک پۆستی سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری گرته‌ ده‌ست

جینا هاسپه‌لی یه‌كه‌م ئافره‌تی ئه‌مریكیه‌ كه‌ توانیویه‌تی ئه‌و پۆسته‌ گرنگه‌ بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات
بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژووی ئه‌مریكا ئافره‌تێك پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری گرته‌ ده‌ست
کوردستان TV
100%

بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئافره‌تێك وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا ناسراو به‌ سی ئای ئه‌ی گرته‌ ده‌ست. 

رۆژی پێنجشه‌مه‌ 17ی 5ی 2018 ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا سینات، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی به‌خشی به خاتوو جینا هاسپه‌لی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا ناسراو به‌ سی ئای ئه‌ی. 

پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ متمانه‌ به‌خشین به‌ خاتوو جینا هاسپه‌ل بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا له‌ هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی پیران و به‌ نهێنی له‌ پشت ده‌رگا داخراوه‌كان به‌ڕێوه‌چوو. 

وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ناوبراو یه‌كه‌م ئافره‌تی ئه‌مریكیه‌ كه‌ توانیویه‌تی ئه‌و پۆسته‌ گرنگه‌ بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات. 

هاسپه‌ل له ماوه‌ی‌ هه‌فته‌ر رابردوودا، سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی له‌ كابینه‌كانی پێشووی حكوومه‌ت، رووبه‌ڕووی پرسیارلێكردنی تووندی یاسادانه‌رانی  ئه‌مریكا بوویه‌وه‌، ناوبراو به‌ڵێنی دا هیچ كات ئه‌و كرده‌وانه‌ دووپات ناكاته‌وه‌. 

جینا هاسپه‌ل یه‌كێكه‌ له‌ به‌رپرسانی كۆنی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا و خاوه‌ن 33 ساڵ خزمه‌ته‌ و له‌ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی مایك پۆمپیۆ وه‌ك سه‌رۆك ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2017 ،ناوبراو وه‌ك قایمقامی ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌ستی به‌كار كردن له‌ سی ئای ئه‌ی كردووه‌. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.