ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداره‌ی تره‌مپ ئاشكرایان كردووه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌بووه، به‌ڵام به سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه كار له‌گه‌ڵ سه‌در بكات له قۆناغی ئاینده‌دا.
له‌م باره‌وه زاڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند، په‌یامه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سه‌در، كه ده‌یه‌وێت رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه و رێز له ده‌ستوور بگرێت، هه‌روه‌ها رێگه گرتن له فراوانبوونی هه‌ژموونیی ئێران له ناوچه‌كه، ئه‌م سیاسه‌تانه سه‌رنجی ئه‌مریكا ڕاده‌كێشێت و ئه‌گه‌ریش سه‌در ئه‌و په‌یامانه‌ی بكاته كردار، ئه‌وا ئه‌مریكا ئاماده‌یه كاری له‌گه‌ڵدا بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.