Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 21:44

سه‌درو حه‌کیم له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تێکی ته‌کنۆکراتى دوور له‌ تایفه‌گه‌ری رێککه‌وتن

سه‌درو حه‌كیم له‌باره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌ت كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%


هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در و حیكمه‌ی نیشتمانی، رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێزی ته‌كنۆكراتی دوور له‌ تایفه‌گه‌ری و جه‌ختیانكرده‌وه‌ ده‌رگاكانیان واڵایه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان. 

عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ و موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون، كۆبوونه‌وه و پرسی پێکهێنانی ‌حكومه‌تیان تاوتوێکرد. 

هه‌ردوو سه‌ركرده‌ ئاشكرایان كرد، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێزی ته‌كنۆكراتی دوور له‌ تایفه‌گه‌ری و، جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ ده‌رگاكانیان واڵایه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان. 

سه‌در وتى"سه‌رقاڵی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی باوكایه‌تیین، تاكه‌كانیان له‌ ته‌كنۆكرات و كه‌سانی خاوه‌ن پسپۆڕ و شاره‌زا پێكدێن". 

لای خۆیه‌وه‌ عه‌ممار حه‌كیم، داوای له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد به‌جددی سەیری ئەو تانانە بکات، کە پێشكه‌شكراون له‌باره‌ی ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.