Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:16

به‌هۆى رووداوێکى ته‌قه‌کردن 8 که‌س له‌ قوتابخانه‌یه‌کى ویلایه‌تى تکساس کوژران

دوو كه‌س له‌ ناو قوتابخانه‌ی سانتا فێ ته‌قه‌یان كردووه
کوردستان TV
100%

به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی ویلایه‌تی تێكساس، به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ 8  كه‌س كوژران و پۆلیسێكیش برینداربووه.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی ویلایه‌تی تێكساس رایگه‌یاند، دوو كه‌س له‌ ناو قوتابخانه‌ی سانتا فێ ته‌قه‌یان كردووه و ئێستاش یه‌كێكیان ده‌ستگیركراوه‌ و یه‌كێكیشیان گه‌مارۆدراوه‌.

لە ئێستادا بینای قوتابخانەکە چۆڵکراوەو قوتابییەکان دوورخراونەتەوە بۆ ناوچەیەکی تر. تیمه‌كانی فریاگوزاری ئه‌مبولانس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.