كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئەنجامی كۆتایی راگەیاند و كوتلەی موقتەدا سەدر بە پلەی یەكەم لە سەر ئاستی عێراق دەنگەكانی بە دەستهێنا .
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز موقتەدا سەدر ناتوانێت پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت چونكە خۆی بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی كاندید نەكردبوو ، بەڵام دەتوانێت كەسێك دەستنیشان بكات بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە .
كوتلەی سەدر 54 كورسی بەدەستهێنا و دواتر كوتلەی هادی عامری بە 47 كورسی و ئیئتیلافی نەسر كە حەیدەر عبادی سەرۆكایەتی دەكات 42 كورسی بە پلەی سێیەم دێت .
ساڵانێكە موقتەدا سەدر لە لایەن ركابەرەكانی ئەوانەی سەر بە ئێرانن پەراوێز خراوە ، دوو خۆپیشاندانی گەورەشی دژ بە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ئەنجامداوە .
هەر دوێنێ موقتەدا سەدر لە ماڵی خۆی لە نەجەف پێشوازی لە باڵیۆزخانەكانی وڵاتانی دراوسێ كرد كە خۆی لە بالیۆزی سعودیەو سوریا و ئوردن و كوێت و توركیا دەبینێتەوە و لەو دیدارەدا باس لە دوایین پێشهاتی ناوچەكە كرا و راو سەرنجی موقتەدا سەدر لە بارەی هاوپەیمانیەتی سیاسی كرا و كە چۆن حكومەتی داهاتووی عێراق پێكدەهێنرێت .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.