Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:51

بە هۆی زنجیرەیەک تەقینەوە لە ئەفغانستان زیاتر لە ٥٠ کەس بوونە قوربانی

تەقینەوەكان لە كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكانی كریكێتی خولی ڕەمەزان ڕوویانداوە
بە هۆی زنجیرەیەك تەقینەوە لە ئەفغانستان زیاتر لە ٥٠ كەس بوونە قوربانی
کوردستان TV
100%

نزیكەی كاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردوو بە كاتی ئەفغانستان ، 3 تەقینەوە لە یاریگایەكی كریكێتی ویلایەتی نەنگەرهار ڕوویدا و بەهۆیەوە 8 كەس كوژران و ٤٣ كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەپێی ماڵپەڕی بی بی سی  تەقینەوەكان لە كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكانی كریكێتی خولی ڕەمەزان ڕوویانداوە.

بەڕێوەبەری تەندروستی ویلایەتی نەنگەرهار ڕایگەیاندووە، باری تەندروستی ٧ لە بریندارەكان ناجێگیرە.
تا ئێستاش هیچ گروپ و لایەنێك بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

شایانی باسە هەفتەی ڕابردوو گروپێكی چەكدار هێرشیانكردە سەر نوسینگەی حاكمی ویلایەتی نەنگەرهار و بەوهۆیەشەوە ١٠ كەس كوژران و ٣٦ ی دیكەش بریندار بوون، دواتر ڕێكخراوی داعش لە ئەفغانستان بەرپرسیارێتی هێرشەكەی خستە ئەستۆی خۆی .

 

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.