Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:23

ئاژانسێکی رووسی: پۆتین مێرکڵی دیلکرد

سوپرایزێكی چاوه‌ڕوانه‌كراو
کوردستان TV
100%

له‌ كاتی دیداری نێوان ڤلادیمێر پۆتینی سه‌رۆكی رووسیاو ئه‌نجێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا سوپرایزێكی چاوه‌ڕوانه‌كراو روویدا ئه‌و كاته‌ی مێركڵ به‌ زمانی رووسی هاته‌ ئاخافتن.

دیداره‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك له‌شاری سوشی روسیا به‌رێوه‌چوو، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوودا، ساردو سڕییه‌ك له‌ نێوان روسیاو ئه‌ڵمانیا هه‌بوو، به‌ڵام دیداره‌كه‌ی پۆتین و مێركل لێبورده‌یی پێوه‌ دیاره‌ بووه‌.

لێبوردنه‌كه‌ له‌لایه‌ن مێركله‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ ئه‌و كاته‌ی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌روانه‌كراو یه‌كسه‌ر به‌ زمانی رووسی پیرۆزبایی له‌ دیمتری میدڤیدف كردووه‌،كه‌ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی روسیا له‌لایه‌ن پۆتینه‌وه‌ ده‌ست نیشان كراوه‌.

به‌پێی رۆژنامه‌ی كۆمسۆمۆلسكایا پراڤدا له‌وانه‌یه‌ ئه‌و ده‌سكه‌ی گوڵه‌ی كه‌ پۆتین پێشكه‌شی مێركڵی كردووه‌، كاری خۆی كردووه‌و وایلێكردووه‌ كه‌ مێركڵ به‌ زمانی رووسی قسه‌ بكات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.