کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لەراگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە: تەواوی گوشاری لایەنەکان بۆ کاروباری پیشەییبوونی کۆمیسۆن رەتدەکەنەوە و پابەند دەبن بە یاساوە.
لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی 12ی ئایار، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و جەختیکردەوە، ناچنە ژێر گوشاری ھیچ لایەنێکی سیاسی، ئاماژەشیان بۆ ئەوەکردووە، بەرێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن بە شێوەی ئەلکترۆنی، پاڵپشت بووە بەو یاسایەی کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەرچووە و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند کراوە و تەواوی کوتلەکانیش پشتیوانییان لە بە ئەلکترۆنی پڕۆسەکە کردووە.
کۆمسیۆن راشیگەیاندووە: تانە و سکاڵای یاسایی تاکە بژاردەیە لەبەردەم قەوارە ناڕازییەکان و بژاردەی دووەمیان لەبەردەم نییە بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردن، داواش لە تەواوی لایەنە سیاسیەکان کردووە، پابەندی دەستوربن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.