Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 03:50

ئەمریکا ته‌واوی هاوکارییەکان بۆ رۆژئاوای کوردستان راده‌گرێت

كۆتایی هاتنی جەنگی داعش لەسوریا
کوردستان TV
#12
100%


ئەمریكا سەرجەمی هاوكارییەكانی بۆ رۆژئاوای كوردستان راگرت كە بە دەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت.

تۆڕی هەواڵی (سی بی ئێس)ی ئەمریكی لەزاری سەرچاوەیەك لە كۆشكی سپییەوە بڵاوی كردەوە "دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری راگرتنی هاوكارییەكانی ئەمریكای بۆ رۆژئاوای كوردستان دەكردووە كە بە دەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت.

بەپێی هەواڵی میدیاكەی ئەمریكا ئەو بڕیارەی ترەمپ وەك ئاماژەیەك هەژمار دەكرێت بۆ ئەوەی كە دۆناڵد ترەمپ دوای كۆتایی هاتنی جەنگی داعش لەسوریا دەیەوێت بەزوویی لەو وڵاتە بكشێتەوە.

شایه‌نی هاوكارییەكانی ئەمریكا بە دەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت و ئەمریكا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویی و هاوكاریكردنی رێكخراوە سەربەخۆكان و راگەیاندنی ئازاد و پاڵپشتیكردنی خوێندن بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا تەرخانی كرد بوو.

 

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.