Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:23

نه‌ریمان شه‌وه‌ ئاهه‌نگێک له‌ سلێمانی ئه‌نجامده‌دات

له‌ ساڵی 1983 تیپی مۆسیقای بابانی دامه‌زراندووه‌
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " نه‌ریمان بابان " دوای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ شاری سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مه‌به‌ستی گه‌رانه‌وه‌كه‌ی بۆ شاره‌كه‌ و  نوێترین كاری هونه‌ری خۆی ده‌خاته‌ روو .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات ، مه‌به‌ست له‌ هاتنه‌وه‌ی بۆ شاری سلێمانی ئه‌نجامدانی شه‌وه‌ ئاهه‌نگێكه‌ له‌ دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا و كه‌ به‌ یه‌كه‌م ئه‌زموونی كاركردنی خۆی ده‌زانێت و هه‌روه‌ها به‌ ده‌ستكه‌وتنی سه‌رچاوه‌ی ماددی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی داده‌نێت .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئه‌ابومی تازه‌ی هه‌یه‌ ، به‌ڵام به‌ هۆی قورسی باری ژیان ناتوانێت هه‌مووی به‌ جارێك بڵاوبكاته‌وه‌ ، بۆیه‌ پێی باشه‌ یه‌ك یه‌ك به‌ جیا به‌رهه‌مه‌كانی بڵاوبكاته‌وه‌ .

ناوی ته‌واوی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ " نه‌ریمان محه‌مه‌د عارف " ه‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ ، له‌ ساڵی 1983 تیپی مۆسیقای بابانی دامه‌زراندووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رهه‌می تۆماركراوی خۆیه‌تی ، زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی خۆی ئاواز و تێكستی بۆ داناون و دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری بلاچوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ كلیپێك بو به‌ ناوی " هیچ مه‌ڵێ " .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.