Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 21:38

موقته‌دا سه‌در 48 کاتژمێری دا به‌ قاسم سلێمانی تا له‌ عێراق بچێته‌ ده‌ره‌وه‌

قاسم سلێمانی وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌غدا بوو
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كان موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو ده‌رفه‌تێكی 48 كاتژمێریی به‌ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس داوه‌ تا له‌ عێراق بچێته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كانی نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در، قاسم سلێمانی دوای ته‌واوبوونی ده‌رفه‌ته‌ 48 كاتژمێرییه‌كه‌، شه‌وی هه‌ینی له‌ به‌غدا ده‌رچووه‌ و رۆیشتووه‌ته‌ سلێمانی.

به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به‌و ده‌رفه‌ته‌ 48 كاتژمێرییه‌ی كه‌ موقته‌دا سه‌در داویه‌تیی به‌ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران، هیچ هه‌واڵ و روونكردنه‌وه‌یه‌كیان رانه‌گه‌یاندووه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ قاسم سلێمانی وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌غدا بوو تا یه‌كگرتوویی له‌ نێوان كوتله‌ شیعییه‌كانی نزیك له‌ تاران درووست بكات، به‌ڵام موقته‌دا سه‌در وه‌ك هه‌ڵوێست پیشاندان به‌رامبه‌ر به‌ رای رێبه‌رانی ئێران وتوویه‌تیی كه‌ كابینه‌ی حكومه‌تی عێراقیی له‌ناوخۆی عێراق و به‌ده‌ستی عێراقییه‌ ته‌كنۆكراته‌كان پێكده‌هێنرێت و كه‌س بۆی نییه‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق بكات.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.