Erbil 38°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 20:48

(فه‌رهه‌نگی زانستگه‌ی کوردستان) بڵاوکراییه‌وه‌

بێوێنه‌ترین فه‌رهه‌نگی نووسراوه‌ له‌ بواری مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا
کوردستان TV
100%

تۆكمه‌ترین فه‌رهه‌نگی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی به‌ ناوی (فه‌رهه‌نگی زانستگه‌ی كوردستان) به‌ هه‌وڵی خانه‌ی توێژینه‌وه‌ی كوردستانناسیی زانكۆی سنه‌، رۆژی 9 ی ئایار په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا.

فه‌رهه‌نگه‌كه‌ به‌ تۆكمه‌ترین فه‌رهه‌نگی كوردی- كوردی- فارسی، له‌ مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا داده‌نرێ كه‌ له‌ چوار به‌رگ و 93 هه‌زار ده‌روازه‌ پێكهاتووه‌ و كاری ئاماده‌كردنه‌كه‌ی به‌ سه‌رپه‌رشتی ماجد رووحانی 10 ساڵی پێچووه‌.

دكتۆر به‌ختیار سه‌جادی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵای كوردیی زانكۆی سنه‌، له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا رایگه‌یاند: یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی كوردی 330 ساڵ پێش ئێستا به‌ ناوی فه‌رهه‌نگی نه‌وبه‌هار و له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دی خانییه‌وه‌ نووسراوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ دووه‌م فه‌رهه‌نگی كوردی له‌ نووسینی شێخ مارفی نۆدێ 140 ساڵیان به‌ینه‌.

به‌گوته‌ی به‌ختیار سه‌جادی، له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 100 فه‌رهه‌نگی كوردی نووسراون كه‌ زیاتریان فه‌رهه‌نگی ناو و فه‌رهه‌نگی چه‌مكه‌كان بوونه‌ و ته‌نیا 20 فه‌رهه‌نگی كوردی له‌و جۆره‌ نین، ئه‌ویش گرینگترینیان هه‌نبانه‌ بۆرینه‌ی هه‌ژار موكریانیه‌.

سه‌جادی كه‌ به‌رپرسی چاودێر بووه‌ له‌ پرۆژه‌ی فه‌رهه‌نگی زانستگه‌ی كوردستاندا، رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ بێوێنه‌ترین فه‌رهه‌نگی نووسراوه‌ له‌ بواری مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا.

خانه‌ی توێژینه‌وه‌ی كوردستانناسیی زانكۆی سنه‌ كه‌ ساڵی 2000 دامه‌زراوه‌، تا ئێستا 35 ناونیشانی كتێبی له‌ بواره‌كانی كولتوور و ئه‌ده‌ب و مێژووی كوردیدا چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ز

سه‌رچاوه‌/ روداو

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.