ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه دوای به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى شازده‌یه‌م له‌قۆناغى دووه‌مى خولى تۆپى پێى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان ، یانه‌كانى به‌شداربووى خول گۆڕانكارییان به‌سه‌ر ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌دا هێنا ، برایه‌تى به‌براوه‌بوونى به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن كاتێك یاریه‌كه‌ى له‌گه‌لى به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامى پێنج گۆلى بێ به‌رامبه‌ر له‌ئێستادا برایه‌تى به 28 خاڵ له‌پله‌ی یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى دایه ، زێره‌ڤانى به‌براوه‌بوونى به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رامبه‌ر زاخۆ به 25 خاڵ له‌پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى دایه ، هه‌ندرێن به‌هۆى شكستى له‌یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى له‌به‌رامبه‌ر برایه‌تى به 24 خال له پله‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى دایه
ڕیزبه‌ندى یانه‌كان له‌دواى گه‌ڕى شازده به‌م شێوه‌یه
1- برایه‌تى 28 خاڵ
2- زێره‌ڤانى 25 خال
3- هه‌ندرێن 24 خال
4- ئارارات 20 خال
5- هه‌ولێر 19 خال
6- زاخۆ 15 خال
7- نه‌ورۆز 14 خال
8- پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر 13 خال
9- شێروانه 13 خال
ریزبه‌ندى گۆلكاران له‌دوای گه‌ڕى شازده به‌م شێوه‌یه
1- تیاگۆ ئه‌مارال له‌یانه‌ی زێره‌ڤانى 8 گۆل
2- ئامانج ئه‌كره‌م له‌یانه‌ى هه‌ندرێن 7 گۆل
3- ئه‌یوب ئه‌یاد له‌یانه‌ى زێره‌ڤانى 5 گۆل
4- عه‌لى عه‌زیز له‌یانه‌ى ئارارات 4 گۆل
5- دانا عوسمان له‌یانه‌ى هه‌ولێر 4 گۆل
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.