* ژه‌مه خۆراكی پارشێو: وه‌ك جێگره‌وه‌ی نانخواردنی به‌یانیه و پێكهاته‌كانی ده‌بێت هه‌مان پێكهاته‌ی نانی به‌یانی بێت و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌ی جه‌سته له‌خۆراك و خواردنه‌وه بێ به‌شه.
* ئه‌م خۆراكانه له‌كاتی پارشێودا بخورێت : شۆفان ، شیری كه‌م چه‌وری ، نانی دروستكراو له‌گه‌نم ، نۆك ، پاقله ، ماست ، هێلكه.
* ژه‌مه‌خۆراكی دوای به‌ربانگ: دابه‌ش بكرێت و به‌دوو یان سێ قۆناغێك بخورێت و نانی ئێواره بریتی بێت له‌خۆراكی سووك و ئاسان هه‌رسكراو.
* كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی خوێ : دووركه‌وتنه‌وه له‌خۆراكه سوێره‌كان، چونكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی هه‌ستكردن به تینوێتی.
* كه‌مكردنه‌وه‌ی شیرینی : هه‌رسكردنی شیرنی ده‌بێته هۆی بارگرانیه‌كی زۆر بۆ گه‌ده و دروستبوونی هه‌ڵاوسان و غازات و قه‌ڵه‌ویی.
* خواردنه‌وه‌ی بڕه ئاوی پێویست: خواردنه‌وه‌ی 2 بۆ 3 لیتر ئاو و شله‌مه‌نی له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو گرنگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ووشكبوونه‌وه.
* كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كافینی تێدایه: وه‌ك چاو و قاوه و خواردنه‌وه گازییه‌كان ، چونكه ده‌بنه هۆی زیادبونی میزكردن و جه‌سته شله‌مه‌نی له‌ده‌ست بدات.
سه‌رچاوه/ له شكر حمید- ئه‌ندازیاری خۆراك
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.