Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 23:41

 لێدوانه‌کانی سه‌در خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات

له‌سه‌رمان پێویسته‌ گوێ بۆ ئه‌مه‌ بگرین
کوردستان TV
100%

باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در مایه‌ی خۆشحاڵی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكایه‌.

زه‌ڵمای خه‌لیل زاد باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا به‌ ئاژانسی ئه‌سیوشه‌یتدپرێسی راگه‌یاندووه‌: لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در خزمةت بة به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كاني ئه‌مریكا دةكات.

خه‌لیل زاد ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: ئه‌وه‌ی سه‌در ده‌یڵێ ئه‌گه‌رجێبه‌جێی بكات، له‌سه‌رمان پێویسته‌ گوێ بۆ ئه‌مه‌ بگرین، به‌ڵام ده‌بێ هوشیار بین،بۆ ئه‌وه‌ی ببینن دوای ئه‌وه‌ی سه‌در له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع چی رووده‌دات.

موقته‌دا سه‌در له‌ دوای سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند:  لیسته‌كه‌ی بۆ له‌ ناوبردنی تیرۆرو داعش به‌رده‌وام ده‌بن و ریز له‌ ده‌ستووری عێراق ده‌گرن،رێگاش له‌ ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ عێراق ده‌گرن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.