Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:16

له‌ رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج که‌س ده‌بنه‌ قوربانی و ئۆتۆمبێلێکیش دوو که‌رت ده‌بێ

ئۆتۆمبێلێكه‌ له‌دواوه‌ خۆی كێشاوه‌ به‌ بارهه‌ڵگرێك كه‌ باركراوه‌ له‌ داری ئه‌ستوور
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكی باركراو له‌ مووره‌ داری ئه‌ستوور، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌سه‌ر رێگای مه‌ڕه‌ش-گۆكسون له‌ ناوچه‌ی بێشۆلوك، ئۆتۆمبێلێك له‌دواوه‌ خۆی كێشاوه‌ به‌ بارهه‌ڵگرێكدا كه‌ باركراوه‌ له‌ مووره‌ داری ئه‌ستوور. به‌ هۆی كاریگه‌ریی پێكدادانه‌كه‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ دووكه‌رت بووه‌.

له‌ ئه‌نجامدا سێ سه‌رنشینی ئوتومبێله‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.