ره‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاشكرایكردووه كه گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له نێوان ئه‌وان و لیسته‌كانی سائیرون ، نه‌سر، فه‌تح بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله ده‌ستی پێكردووه‌و له‌وانه‌شه له ماوه‌ی 72 كاتژمێری داهاتوودا ئه‌نجامی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله روون ببێته‌وه.
محه‌مه‌د مه‌یاحی، وته‌بێژ به‌ناوی لیستی ره‌وتی حیكمه به میدیایه‌كی عێراقی راگه‌یاندووه، نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان حیكمه‌و سائیرون، نه‌گه‌یشتۆته قۆناغی هاوپه‌یمانی، به‌ڵام لێكتێگه‌یشتنه‌كان پێویستیان به لایه‌نی سێیه‌م هه‌یه ،بۆ ئه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان تێكهههڵكێش بن.
روونیشیكرده‌وه كه گفتوگۆكان له گه‌ڵ لیسته‌كانی نه‌سرو فه‌تح به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له چه‌ند رۆژێكی كه‌می داهاتوودا هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كی فراوان پێك بهێنرێت كه خۆی له نوێنه‌رانی هێزه سیاسییه‌كان ده‌بینێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێمه له دووی رۆژی رابردوودا وه‌ك ره‌وتی حیكمه‌و سائیرون-یش گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ نه‌سرو فه‌تح كردووه و په‌یوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌یه، به‌ڵام له‌وانه‌یه له ماوه‌ی 72 كاتژمێری داهاتوودا ئه‌نجامی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله روون ببێته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.