Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:15

سعودیا و ئیمارات هه‌وڵیانداوه‌ بۆ گه‌یشتنی ترامپ به‌ پۆستی سه‌رۆک کۆماریی یارمه‌تی ئه‌و بده‌ن

له‌ ئێستادا FBI سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كرده‌وه‌كانی جۆئێل زێمیل ده‌كات
سعودیا و ئیمارات هه‌وڵیانداوه‌ بۆ گه‌یشتنی ترامپ به‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماریی یارمه‌تی ئه‌و بده‌ن
کوردستان TV
100%

نیویۆرك تایمز له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ حكومه‌ته‌كانی سعودیا و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیی هه‌وڵیانداوه‌ تا بۆ گه‌یشتنی دۆناڵد ترامپ به‌ كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار یارمه‌تیی نابراو بده‌ن.

به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته‌ شیكارییه‌ نوێنه‌رێكی سعودیا و ئیمارات مانگی ئابی ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ كوڕی دۆناڵد ترامپ دیداریان كردووه‌ و به‌ڵێنی یارمه‌تییان پێیداوه‌.

راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ جۆرج نادر ئه‌و كه‌سه‌ بووه‌ كه‌ وه‌ك نوێنه‌ری دوو وڵاتی عه‌ره‌بیی ئه‌م دیداره‌ی ئه‌نجامداوه‌ و له‌كاتی دیدار له‌گه‌ڵ كوڕی ترامپ وتویه‌تیی ئه‌م دوو وڵاته‌ ئاماده‌ن هه‌رچییه‌ك له‌ توانایاندایه‌ بیكه‌ن تا ئه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا سه‌ركه‌وێت.

جۆرج نادر هه‌روه‌ها دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌مریكا وێڕای جۆئێل زێمیل سه‌ردانی كۆشكی سپیی كردووه‌ و دیداری له‌گه‌ڵ جێرد كۆشنه‌ر زاوای ترامپ و راوێژكارانی سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجامداوه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ئه‌م راپۆرته‌ ئامانجی سه‌ره‌كیی دیداره‌كان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

نیویۆرك تایمز له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شی باس كردووه‌ كه‌ وادیاره‌ ته‌نیا رووسیا نه‌بووه‌ خواستی له‌سه‌ر گه‌یشتنی ترامپ به‌ سه‌رۆك كۆماریی هه‌بووه‌ و نیازی هه‌بووه‌ یارمه‌تیی بدات تا بگاته‌ ئه‌م پۆسته‌، چونكه‌ هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ سعودیا و ئیماراتیش هه‌مان خواستیان هه‌بووه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی وۆڵ ستریت ژۆرناڵیش له‌ ئێستادا FBI سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كرده‌وه‌كانی جۆئێل زێمیل ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و دۆسییه‌ هه‌ستیاره‌.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.