گۆرانی " هه‌زاران شه‌و " له لایه‌ن هه‌ردو گۆرانیبێژ " هه‌ردی سه‌لامی و ئافشین شوكری " به شێوه‌ی دوێت بڵاوكرایه‌وه .
گۆرانی هه‌زاران شه‌و له لایه‌ن هه‌ردی سه‌لامی تێكسته‌كه‌ی نوسراوه و هونه‌رمه‌ند " ئافشین " خۆی كاری دابه‌شكردنی مۆزیك و ئاوازدانانی بۆ گۆرانییه‌كه ئه‌نجامداوه ،ئه‌م گۆرانییه ته‌نیا به شێوه‌ی ده‌نگ بڵاوكراوه‌ته‌وه و تا ئێستاش بریاریان نه‌داوه له چ كاتێك و له كوێ كلیپ بۆ گۆرانییه‌كه بكه‌ن .
ئه‌م گۆرانییه به شێوه‌ی دوێت یه‌كه‌م كاری ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌یه به یه‌كه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن ، پێشتر ته‌نیا وه‌ك تێكست نووس و ئاوازدانان هاوكاری یه‌كتریان كردووه .
هه‌ردی سه‌لامی پێشتر له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له گۆرانیبێژانی دیكه گۆرانی دوێتی بڵاوكردووه‌ته‌وه ،ئافشین خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له گۆرانی و كلیپه ، تێكست و ئاوازیش بۆ گۆرانیبێژانی دیكه ئاماده ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.