Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:07

هەواڵگری تورکیا: هەوڵی تیرۆرکردنی ئەردۆگان دراوە

لەو کاتەی کە سەردانی یەکێک لە وڵاتەکانی بەلقان دەکات
کوردستان TV
#13
100%


چەند زانیارییەکی دزەپێکراو ئاشکرای دەکەن، هەوڵی تیرۆرکردنی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئارادا بووە پێش سەردانکردی نۆ بۆ بۆسنە.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردووەتەوە، دەزگا سیخوڕییەکانی تورکیا لەلایەن ئەو هاوڵاتیە تورکانەی لە نزیک پایتەختی مەسەدۆنیا دەژین هەواڵیان داوە بەوەی کە ئەگەری هەوڵی تیرۆرکردنی رەجەب تەیب ئەردۆگان لائارادایە لەو کاتەی کە سەردانی یەکێک لە وڵاتەکانی بەلقان دەکات.

هاوکات دەزگایەکی هەواڵگری ئەوروپاش بەهەمان شێوە تورکیایان لەو مەترسییە ئاگادار کردووەتەوە بەوەی کە چەند هاوڵاتییەکی تورک هەوڵ دەدەن رەجەب تەیب ئەردۆگان تیرۆر بکەن لەو کاتەی سەردانی وڵاتانی بەلقان دەکات.

ئەنادۆڵ رایگەیاندووە، دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا لە چەند سەرچاوەیەکی ترەوە هەمان زانیارییان پێگەیشتووە و هەتا ئێستاش کات و ساتی هێرشکردنەکەیان بۆ ئاشکرا نەبووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەکر بۆزداغ وتەبێژی حکومەتی تورکیا رایگەیاند، سەردانەکەی ئەرۆدگان بۆ بۆسنە لە وادەی خۆیدا و ئەمڕۆ یه‌ك شەممە ئەنجامدەدرێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.